PM:05:31:08/03/2025
236 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا مانچستەر سیتی سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا
و بە گۆڵێکی بێ وەڵام بەرامبەر نۆتینگهام شکستی هێنا.
لە یارییەکانی هەفتەری 28ی خولی ئینگلتەرا نۆتینگهام فۆرێست
لە یاریگای گراوند میوانداری لە مانچستەر سیتی کرد.
لە تایمی یەکەمەدا هەردوولا بەبەهێزی دەستیان بە
یارییەکە کرد بەڵام هیچ کام لایان نەیان توانی گۆڵی پیشکەوتن تۆماربکەن، سەرئەنجام
نیوەی یەکەم بە سپێتی و بەبێ گۆڵ کۆتایی پێهات.
لە نیوەی دووەمدا هێرشەکانی خاوەن ماڵ مەترسیدارتربوو لە
ئەنجامداو و لە خولەکی 83 هۆدسین ئۆدۆی گۆڵی یەکەمی نۆتینگهامی تۆمارکرد.
پاش ئەم گۆڵە کوڕانی پیپ گواردیۆلا هەوڵێکی زۆرییاندا بۆ
ڕاستکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە بەڵام سەرکەوتوونەبون.
سەرئەنجام یارییەکە بە گۆڵێکی بێ وەڵام لەبەرژەوەندی
نۆتینگهام فۆرێست کۆتایی هات و کۆی خاڵەکانیان گەیاندە51 خاڵ و لە پلەی سێیەمدان و
مان سیتیش بە 47 خاڵ لە پلەی چوارەمدایە.