مۆتا دڵخۆشە بە ئاستی یاریزانەکانی

AM:09:38:04/03/2025

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مۆتا ئەوەی ئاشکراکرد ئاستێکی باشیان پێشکەشکردووە و توانیوییانە زۆرترین دەرفەتی گۆڵ دروست بکەن.

تیاگۆ مۆتا پاش بردنەوەیان لە هیلاس ڤیرۆنا وتی تەنها سەرنجمان لەسەر بردنەوەی سێ خاڵی یارییەکانە و تاوەکوو کۆتاییش چاومان لە بەدەستهێنانی نازناوەکەیە.

وتیشی یاری داهاتوومان بەرامبەر ئەتڵانتایە کە یانەیەکی زۆرباشن پێویستە لەسەرمان هەوڵی زۆر بدەین بۆ ئەوەی بتوانین ئەو یارییەش ببەینەوە.

راهێنەرەکە جەختی لەوەکردەوە بەرامبەر هیلاس ڤیرۆنا یەکێک لە باشترین یارییەکانی وەرزییان ئەنجامداوە چونکە توانیوییانە هەلی گۆڵی باش دروست بکەن.

مۆتا ئەوەی ئاشکراکرد زۆرگرنگە بتوانین هەموو یارییەک لەسەرەتاوە گۆڵ تۆماربکەن چونکە بەوشێوازە ئاسانتر دەتوانن یارییەکە ببەنەوە.

لە کۆتاییدا راهێنەرە ئیتاڵییەکە ستایشی ئاستی کامپیاسۆی کردوو وتی یاریزانێکی زۆر گرنگی ئێمەیە و دەتوانێت لە چەندین پێگەی جیاوازدا یاری بکات و دڵخۆشە بە ئاستی.