PM:03:46:03/03/2025
80 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فەنارباخچە
دەیەوێت گرێبەستی مۆرینیۆی و راهێنەری یانەکەی تاوەکوو هاوینی 2028 نوێبکاتەوە.
رۆژی
پێنجشەممەی داهاتوو یانەی فەنارباخچە لە یارییەکی گرنگدا ڕووبەڕوی رینجەرز
دەبێتەوە یانە تورکییەکە بڕیاریداوە بەر لەو یارییە گرێبەستی راهێنەرەکەی نوێبکەنەوە
بۆئەوەی ببێتە پاڵنەرێکی بەهێزی دەرونی بۆ سەرکەوتنیان.
رۆژنامەی
دەیلی ڕیکۆردبڵاویکردووەتەوە عەلی کۆچی سەرۆکی یانەکە گرێبەستێکی نوێی
خستووەتە بەردەم خۆسییە مۆرینیۆ کە تێێدا تاوەکوو هاوینی 2028 دەتوانێت لە ئەرکەکەی
بەردەوامبێت.
گرێبەستی
ئێستایی راهێنەرە 62 ساڵانییەکە لەگەڵ فەنارباخچە لە حوزەیرانی ساڵی 2026
بەسەردەچێت، بەڵام عەلی کۆچ دەیەوێت راهێنەرە پورتوگالییەکە بۆ ماوەیەکی زیاتر لە
یانەکە بمێنێتەوە و ئەگەر زۆرە بەم زووانە واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێیەکەیان بکەن.
فەنارباخچە
لەم وەرزەی سوپەرلیگی تورکیا لە 25 یاریی 61 خاڵی کۆکردووەتەوە و بەجیاوازی چوار
خاڵ لەدوای گالاتاسەڕای پلەی دووەمی ڕیزبەندیوە دێت و بەردەوامن لە ڕکابەری کردن
لەسەر نازناوەکە.