یانەیەکی ئینگلیزی نزیکە لە گواستنەوەی لیاو

PM:02:43:03/03/2025

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چێڵسی لەگەڵ بەڕێوبەری کارەکانی لیاو لە گفتوگۆدایە بۆئەوەی لە هاوینی داهاتوودا بە بەهای 100 ملیۆن یۆرۆ بیگوازنەوە ریزەکانیان.

رۆژنامەی زەسەن بڵاویکردووەتەوە پاش ئەوەی ئەگەری رۆشتنی رافایل لیاو لە ئەیسی میلان زیاتربووە بۆ ئەم مەبەستە چەندین یانە ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆئەوەی بیگوازنەوە ریزەکانیان.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە لەناو یانە گەورەکانی ئەوروپادا چێڵسی دەستی کردووە بە هەنگاونان بۆ کڕینی و بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ بەڕێوبەری کارەکانی دەستی بە گفتوگۆکردن کردووە.

بلوز ئامادەیە 100 ملیۆن یۆرۆ لە کڕینی لیاو خەرج بکات ئەمەش ئەو بڕەیە بەرپرسانی رۆسنێری داوای دەکەن.

گرێبەستی ئەستێرە پورتوگالییەکە لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە لە هاوینی ساڵی 2028 کۆتایی پێدێت و بەڵام قەیرانی دارایی یانەکە و خواستی جێهێشتینی یاریزانەکە وای کردووە رۆسۆنێری بڕیاری فرۆشتنی بدەن.

رافایل لیاو لەم وەرزەدا بەدرێسی ئەیسی میلان 38 یاری ئەنجامداوە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 10 گۆڵ و هەشت ئەسیست تۆماربکات و ئاستێکی تاڕادەیەک باش پێشکەش بکات.