PM:02:11:03/03/2025
180 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانچستەر یونایتد دەیەوێت ئامۆریم دووربخاتەوە و ئیمری
لە جێگەی بکاتە راهێنەر.
پاش ئەوەی رۆبن ئەمۆریم لە ناوەڕاستی ئەم وەرزەدا و پاش
دوورخستنەوەی تین هاگ بووە راهێنەری مانچستەر یونایتد بەڵام تاوەکوو ئێستا
نەیتوانیوە ئەنجامەکانی یانەکە باشتر بکات و ئەگەری دوورخستنەوەی زیاتربووە.
رۆژنامەی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی شەیتانە
سوورەکان دەیانەوێت ئەو راهێنەرە پورتوگالییە دووربخەنەوە و ئۆنای ئیمری لە جێگەی
دابنێن.
سەرچاوەکە بڵاویکردەوە ڕازیکردنی ئیمیری ئاسان نابێت چونکە
لەگەڵ ئەستۆن ڤێلا لە بارودۆخێکی باشدایە و ئەگەر لەم وەرزە ئەنجامەکانیان لە خولی
ئینگلتەرا و خولی یانە پاڵەوانەکان باشبێت قورسە بیر لە وازهێنان بکاتەوە لە یانەکەی.
راهێنەرە ئیسپانییەکە لە ڕابردوودا ئەرکی سەرپەرشتی
کردنی یانەکانی پاریس سان جێرمان و سیڤیە و ڤالەنسیا و ئارسناڵی لە ئەستۆ گرتووە و
گرنگترین ساتیشی لەگەڵ سیڤیە بووە کە توانیوێتی سێ ساڵ لەسەر یەک نازناوی
یۆرۆپالیگ بباتەوە.
ئۆنای ئیمری لەم وەرزەدا لەگەڵ ئەستۆن ڤێلا سەرپەرشتی 41
یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی لە 20 یاریدا براوەبێت و لە 10 یاریش
یەکسانبووە و 11 یاریش شکستی هێناوە.