PM:01:32:03/03/2025
84 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆلینا رایگەیاند فشارەکانی سەر ناوبژیوانان وەک شێرپەنجە وایە و دەتوانێت تۆپی پێ بکوژێت.
پیرلویجی کۆلینا، سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانانی فیفا هۆشداری دەدات لەوەی کە ئەو فشارانەی دەکرێتە سەر ناوبژیوان لە یاریگا و لە سۆشیاڵ میدیاشێرپەنجەیەکە کە دەتوانێت تۆپی پێ بکوژێت.
دەشڵێت: کێشەکە لە تۆپی پێی لاوانەوە هەیە و درێژە دەکێشێت بۆ تۆپی پێێ پیشەگەر، یانەکان و یاریزانەکان بە گشتی و بە تایبەتیش راهێنەران لێی بەرپرسن و دەبێت خۆیان بەدووربگرن.
کۆلینا وتیشی: ئەو هەڵمەتانەی دەکرێتە سەر ناوبژیوان تۆپی پێ خراپ دەکات، پێشووتر ئاستی ناوژیوانی باشتربوو چونکە ئەوەندە کاریگەری سۆشیاڵ میدیا و جیهانیان لەسەر نەبوو.
کۆلینا بە باشترین راهێنەری مێژوو دادەندرێت و لەلایەن رۆژنامەی فرانس فوتبۆڵەوە خەڵاتی باشترین ناوبژیوانی مێژووی پێبەخشراوە، هەروەها دەتوانێت بە چوار زمان قسە بکات، ئەوانیش، ئینگلیزی و ئیتاڵی و فەرەنسی و ئیسپانین.
بیلال کاکە