خولی ئیتاڵیا.. میلان بە لازیۆ دۆڕا

AM:01:01:03/03/2025

128 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا میلان لە ئەنجامە خراپەکانی بەردەوامە و بەرامبەر لازیۆ شکستی هێنا.

لە یارییەکی هەفتەی 27ی خولی ئیتاڵیا میلان لەبەردەم هاندەرانیدا پێشوازی لە لازیۆ کرد.

تایمی یەکەم، یانەی میوان باڵادەستبوو بەو هۆیە لە خولەکی 28 زاکانی گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، ئەو تایمەش بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا، لە خولەکی 67 پاڤلۆڤیچ لە میلان بە کارتی سور کرایە دەرەوە, هەرچەندە رۆسۆنێری ئەرکی قورسبوو بەڵام لە خولەکی 84 چوکویزی ئەنجامەکەی هێنایەوە خاڵی دەستپێک.

لە خولەکی هەشتی کاتی زیادکراویش لازیۆ بە لێدانی سزا لە رێگەی رۆدریگێز دووبارە پێشکەوتنەوە.

سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سودی لازیۆ کۆتایی هات، بەو ئەنجامە لازیۆ پلەی چوارەمی گرتووە بە 50 خاڵ و  میلان بە 41 خاڵ پلەی نۆیەم.