جامی یەکێتی ئینگلتەرا.. فولهام مان یونایتدی کردە دەرەوە

PM:10:46:02/03/2025

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا مان یونایتد بە لێدانی یەکلاکەرەوە بەرامبەر فولهام شکستیهێنا و ماڵئاوایی کرد.

لە یارییەکی خولی پێنجەمی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، مان یونایتد لە یاریگای خۆیدا میوانداری فولهامی کرد.

تایمی یەکەم، نمایشێکی جوان لە لایەن هەردوولا پێشکەشکرا و لە خولەکی 45 کاڵڤین گۆڵی پێشکەوتنی فولهامی تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بەو ئەنجامە کۆتایی هات.

لە تایمی دووەم، شەیتانە سورەکان کۆنترۆڵیان گرتە دەست و لە خولەکی 71 برونۆ ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، کاتی ئاسایی یارییەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات.

ناوبژیوان بۆ یەکلاکردنەوەی ئەنجامەکە پەنایبردە بەر تایمی زیادکراو، بەڵام لە هەردوو تایمە زیادکراوەکەش گۆڵ تۆمار نەکرا و یارییەکە گەیشتە لێدانی یەکلاکەرەوە.

لە لێدانە یەکلاکەرەوەکان فولهام بە ئەنجامی چوار بە سێ بردنەوەی بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی، مان یونایتدیش ماڵئاوایی کرد.