تۆنالی دەیەوێت بگەڕێتەوە میلان

PM:05:19:27/02/2025

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تۆنالی دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا بگەڕیتەوە خولی ئیتاڵیا و لە یانەی ئەیسی میلان درێژە بەیاریکردن بدات.

ساندرۆ تۆنالی لە ئێستادا لە یانەی نیوکاسڵ ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و بەتەواوی لەگەڵ شێوازی ئەو یانەیەدا گونجاوە، بەڵام یاریزانەکە لە ئینگلتەرا هەست بە دڵخۆشی ناکات دەیەوێت بگەڕێتەوە خولی ئیتاڵیا.

رۆژنامەی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە یاریزانەکە ئامانجی ئەوەیە لە هاوینی داهاتوودا ریزەکانی نیوکاسڵ بەجێبهێڵێت و بگەڕێتەوە رۆسۆنێری.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە تۆنالی پێی وایە لە ئێستادا میلان یەکێکە لە یانە باشەکانی جیهان و پێکهاتەیەکی باشی هەیە هەربۆیە گەڕانەوەی بۆ رۆسۆنێری بە باش دەزانێت.

گرێبەستی ئەستێرە ئیتاڵییەکە لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە لە حوزەیرانی ساڵی 2028 کۆتایی پێدێت و بە بێ گەڕانەوە بۆ نیوکاسڵ ناتوانێت لەگەڵ هیچ یانەیەکدا گفتوگۆ ئەنجام بدات.

ساندرۆ تۆنالی لەگەڵ نیوکاسڵ بەشداری 44 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی چوار گۆڵ و دوو ئەسیست تۆماربکات و ئاستێکی تاڕادەیەک باش پیشکەش بکات.