AM:10:30:23/02/2025
220 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆنسێساو ئاماژەی بەوەکرد ئاستێکی باشیان پیشکەشکردووە و
هەلی گۆڵی زۆرییان دروستکردووە بەڵام سەرکەوتوونەبون لە تۆمارکردنی.
سێرجیۆ کۆنسێساو راهێنەری ئەیسی میلان پاش شکستەکەیان
بەرامبەر تۆرینۆ وتی گۆڕانکاری پێکردنی لیاو بۆئەوەبوو ئەو یاریزانە لە بەرزترین
ئاستی خۆیدا نەبوو شتێکی ئاساییە چونکە یاریزان هەموو یارییەک باش نابێت.
سەبارەت بە رەخنەی هاندران پاش یارییەکە وتی شتێکی
ئاساییە مافی خۆیانە چونکە چاوەڕوانی ئاستێکی بەرزتر لە یانەکەمان دەکەن و ئێمە
پێکەوە بەرپرسیارێتی ئەم شکستانە لە ئەستۆ دەگرین و کاردەکەین بۆئەوەی باشتری
بکەین.
لەدرێژەی قسەکانیدا ئەوەی ئاشکراکرد بەگشتی ئاستێکی
باشیان پێشکەشکردووە و هەلی گۆڵی زۆرییان دروستکردووە و باشترین یاریزانی یارییەکە
گۆڵچی تۆرینیۆ بوو چونکە زۆر بەباشی بەبەرچی هەلەکانی ئێمەی دەدایەوە.
لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەکرد ئەم یارییە بووە ڕابردوو
پێویستە هەوڵ بدەین لە یارییەکانی داهاتوو باشتربین و هەڵەکان چارەسەربکەین.