بایرن میونشن و لیڤەرپوڵ شەڕی تیلیمانس دەکەن

PM:02:20:27/10/2021

492 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوڵ و بایرن میونشن کێبڕکێی گواستنەوەى تیلیمانس لە لیستەر سیتیەوە دەکەن.

بایرن میونشن و لیڤەرپوڵی دووان لە یانە کگەورەکانی ئەوروپا بەهۆی پێشکەش کردنی ئاستێکی بەرز لە ڕیزی یانەکەی لە پریمەرلیگدا، چاویان لە یۆری تیلیمانسی ناوەندکاری یانەى لیستەر سیتیە.

لەو بارەیەوە تۆڕی ئی ئێس پی ئێنی جیهانی بڵاویکردەوە، دوو یانە گەورەکەى ئەڵمانیا و ئینگلتەرا بە دوای ناوەندکارێکی ناوازەدا دەگەڕێن و چاویان لە تیلیمانسە بە یاریزانێکی سەرکەوتووی دەزانن و دەیانەوێت بەرەو یانەکانیان پەلکێشی بکەن.

تۆڕە جیهانییەکە دووپاتیکردەوە، یانەکەى کلۆپ ناوەندکارە بەلجیکییەکە بە گونجاو دەزانێت بۆ پڕکردنەوەى ڤیناڵدۆم کە هاوینی ڕابردوو چووە پاریس و یانەکەى ناگلیسمانیش بۆ بەهێزکردنی هێڵی ناوەند پێویستیەتی تا هاوکارێکی باشی گۆریتسکا و تۆلیسۆ بیت.

تیلیمانس یەکێکە لە یاریزانە دیارەکانی هێڵی ناوەند لە پریمەرلیگ و تایبەتمەندی یاریزانەکە بە جۆرێکە جگە لە پێگەکەى توانایەکی باشیشی هەیە لە هێڵی بەرگری و هێرشبردن.