بەرشەلۆنە پرسیاری گرینوودی کردووە

PM:01:44:08/05/2024

204 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرۆکی خیتافی ئارەزووی مانەوەی گرینوودی کرد و باسی لەوەشکرد بەرپرسانی بەرشەلۆنە پرسیاری یاریزانەکەیان کردووە.

ئەنخێل تۆرێسی سەرۆکی یانەی خیتافی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕادیۆ مارکا باسی لە دۆخی ماسۆن گرینوودی کرد کە دەوترا لە چەند یانەیەکی جیاوازە داواکراوە بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە.

دۆخی یاریزانە 22 ساڵانەکە ئاڵۆزە بەو پێیەی گرێبەستی لەگەڵ یونایتد تا مانگی حوزەیرانی 2025 هەیە، لە چەند رۆژی ڕابردووشدا دەنگۆی زۆر لەسەر خواستی ئەتلەتیکۆ مەدرید بڵاوبووەوە بۆی بەڵام ئەنخێل تۆرێس ئەم ئەگەرەی ڕەتکردەوە.

تۆرێس لە بارەی گرینۆدەوە بە مارکای وت: ئەتلەتیکۆ قسەی لەگەڵ نەکردووم، تاکە کەس کە پرسیاری لە بارودۆخی یاریزانەکەی لێکردووم خوان لاپۆرتایە، قسەم لەگەڵ ئەو و دیکۆ کرد و پێیان وتم بۆچی حەزیان بە یاریزانەکە هەیە.

سەرۆکەکەی خیتافی پێشبینییەکانی خۆی سەبارەت بە داهاتووی گرینوود خستەڕوو و رایگەیاند، ئەگەر بە خواستی مەیسۆن و دایک و باوکی بێت لێرە دەمێنێتەوە، بەڵام پێدەچێت مانچستەر بیەوێت بیفرۆشێت، لەگەڵ ئەوەشدا بەڕای ئەو یاریزانەکە لەگەڵیان بەردەوام دەبێت.

هێرشبەرە ئینگلیزەکە هاوینی ڕابردوو بەدوای چارەسەرێکدا دەگەڕا بۆ ئەوەی ئینگلتەرا بەجێبهێڵێت و لەو فشارە میدیایە دوورکەوێتەوە کە بەهۆی بابەتی دەستدرێژی بۆ سەر خۆشەویستەکەی بۆی درووست بووبوو، پەیوەندی بە یانەی خیتافیەوە کرد و توانی ئاستێکی نایاب لەگەڵیان پێشکەش بکات.