کیمیچ چاوەڕێی بەرشەلۆنە دەکات

PM:02:15:08/05/2024

196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کیمیچ بڕیاری لەسەر یەکلاکردنەوەی داهاتووی دواخستووە لە پێناو زانینی هەڵوێستی بەرشەلۆنە لە گواستنەوەیدا.

بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئیسپانیا، جۆشوا کیمیچی ئەڵمانی و یاریزانی یانەی بایرن میونشن لە دوو دڵیەکی زۆردایە لەسەر داهاتووی یاریکردنی کە لە کام یانە دەبێت.

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی رایگەیاندوە، کیمیچ بڕیاریداوە بڕیاری یەکلا کردنەوەی دوابخات تا ئەو کاتەی کە هەڵوێستی بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە دەزانێت لەسەر گواستنەوەی.

سپۆرت ئاماژەی بەوەداوە، ناوەڕاستکارە ئەڵمانیەکە خۆشەویستیەکی زۆری بۆ یانەی بەرشەلۆنە هەیە و هەموو کات ئارەزووی یاریکردن لەو یانەیە دەکات چونکە پێیوایە شێوازی یاریکردنی لەگەڵیاندا گونجاوە.

دەشڵێت، ئەو یاریزانە هەموو کات دوپاتیکردووەتەوە کە چاڤی هێرناندێز رابەری ئەو بووە لە یاریگادا و ئێستاش حەز دەکات لە ژێر دەستی ئەودا یاری بکات لە یانە کەتەلۆنیەکە.

رونیشیکردەوە، گرێبەستی کیمیچ لە هاوینی 2025 لەگەڵ بایرن میونشن کۆتاییدێت و بووەتە ئامانجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا بە نمونەی بەرشەلۆنە و پاریس سان جێرمان و مانچستەر سیتی.

خ . ک