نیوکاسڵ ڕاوی یاریزانێکی بەرشەلۆنە دەکات

PM:12:33:27/10/2021

644 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کێشەکانی نێوان دیمبلی و بەڕێوەبەری کارەکانی لەگەڵ بەرشەلۆنەدا قوڵدەبێتەوە و نیگەرانییەکانیش ڕوو لە زیادبوون دەکەن.

ڕۆژنامەى سپۆرتی ئیسپانی ئاشکرایکرد، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا سیسۆکۆی بەڕێوەبەری کارەکانی دیمبلی یاریزانی باڵی چەپی بەرشەلۆنە لە ئینگلتەرا کۆبوونەوەیەکی نافەرمی و دۆستانەى لەگەڵ بەرپرسانی نیوکاسڵ ئەنجامداوە تا ئامادەکاری بکەن بۆ گواستنەوەى یاریزانە فەڕەنسییەکە بۆ یاریگای نیوکاسڵ.

سپۆرتی کەتەلۆنی و نزیک لە یانەى بەرشەلۆنە دووپاتیکردەوە، هەردوو لایەن لە سەر دەستپێکردنی گفتوگۆکان لە مێرکاتۆی زستانەدا ڕێککەوتوون، ئەو کاتەش لە لایەن فیفاوە بە کاتێکی یاسایی دانراوە بۆ گواستنەوەى یاریزانێک پێش شەش مانگ لە وادەى کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەى لەگەڵ یانەکەیدا.

سپۆرت ئاماژەى بەوەدا، بەرشەلۆنە و لاپۆرتای سەرۆکی لە چەندین بۆنەدا ئاماژەیان بە پارێزگاری کردن لە دیمبلی و درێژکردنەوەى گرێبەستەکەى داوە کە لە هاوینی داهاتوودا کۆتایی دێت، بەڵام ئەو کۆبوونەوەیە نیگەرانی بلاوگرانای لێکەوتوووەتەوە و داوای ڕوونکردنەوەیان لە یاریزان و بەڕێوەبەری کارەکانی کردووە.