لە خولی ئیسپانیا.. ریاڵ مەدرید دووخاڵی لەدەستدا

PM:08:24:15/02/2025

652 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و بە گۆڵێک لەگەڵ ئۆساسۆنا یەکسانبوو.

لە یارییەکانی هەفتەی 24ی خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید ڕوویکردە هەرێمی پامپانیاو بووە میوانی ئۆساسۆنا.

لە گێمی یەکەمدا تیپی میوان بەبەهێزی دەستیان بە یارییەکە کردوو و لە خولەکی 15 کیلیان مباپێ گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.

یاری بەردەوامبوو تاوەکوو خولەکی 39 کاتێک ناوبژیوان کارتی سووری بەڕوی ئەستێرەی مێرێنگی جود بێلێنگهام بەرزکردەوە و یارییەکە بۆ ریاڵ مەدرید ئاڵۆزبوو.

گێمی یەکەم بەم گۆڵەی مباپێ لەبەرژەوەندی یانەی شاهانە کۆتایی هات.

لە گێمی دووەمدا ئۆساسۆنا ویستیان سوود لە کەمی یاریزانەکانی ریاڵ مەدرید وەربگرن و بە هێرشبەری دەستیان بە یارییەکە کرد سەرئەنجام لە خولەکی 58 گۆڵکاری یانەکە بودیمێر گۆڵی یەکسانبوونەوەی تۆمارکرد.

ریاڵ مەدرید پاش ئەم گۆڵە هەوڵی زۆریاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵی دووەم بەڵام سەرکەوتوونەبون.

سەرئەنجام یارییەکە بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک کۆتایی هات و مێرێنگی کۆی خاڵەکانی گەیاندە51 خاڵ لە پلەی یەکەمدایە و ئۆساسۆنیاش خاڵەکانی زیاترکرد بۆ 32 خاڵ و لە پلەی حەوتەمدا مایەوە.

لە یارییەکی تردا لیگانێس میوانداری و ئەلاڤێسی کردوو بە سێ گۆڵ یەکسانبوون.