PM:03:45:14/02/2025
180 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارتێتا پەشیمانی خۆیانی لە نەگواستنەوەی یاریزانان
نەشاردەوە و پێشیوایە روبەڕوبوونەوەی لیستەر قورسە.
پێش روبەڕوبوونەوەی لیستەر سیتی، میکێل
ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ رایگەیاند، پێکانی هاڤێرتز چاوەڕواننەکراو بووە و یەکێک
بووە لە رووداوە خراپەکان بۆ تیپەکەی، بەڵام خۆشبەختە چونکە ئەوان لەم وەرزەدا
رووداوگەلێکی ناخۆشیان بەڕێکردووە و چاوەڕێ دەکات بزانێت کاردنەوەیان بەرامبەر ئەو
پێکانەش چۆن دەبێت.
وتیشی: هێشتا زووە بۆ گەڕانەوەی بوکایۆ ساکا، ئەو لە قۆناغە سەرەتاییەکانی چاکبوونەوەدایە،
دەبێت چاوەڕێبکەین بزانین کاتی نزیک بوونەوەی و ئەنجامدانی راهێنانەکان کاردانەوەی
یاریزانەکە چۆن دەبێت، بەڵام بن وایت بە شێوەیەکی باش راهێنانی کردووە و بەردەستە
بۆ یارییەکەی لیستەر.
سەبارەت بە لیستەر سیتیش وتی: هیوادارم لە هەفتەکانی داهاتوودا باشتر و
باشتر بین، بەڵام هەمیشە خۆمان لەگەڵ کوالێتی ئەو یاریزانانە دەگونجێنین کە لەبەردەستماندایە،
لیستەر سیتی توانای ئەوەی هەیە یارییەکەمان لێ قورس بکات، ڕود ڤان نیستلڕۆی بە باشی
دەناسم و ئاگاداری شێوازی سەرکردایەتیکردنی تیپەکەیم.
ئارتێتا
هۆکاری زۆری پێکانەکانیانی بۆ چڕی خشتەی یاریکردنیان گەڕاندەوە، نەشیشاردەوە پەشیمانن
کە یاریزانیان نەگواستوەتەوە بەڵام لانی کەم هەوڵیان بۆداوە.