PM:01:52:14/02/2025
184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرپرسانی میلان هەوڵی نوێکردنەوەی
گرێبەستی پولیسیچ دەدەن لە ترسی هەنگاوەکانی لیڤەرپوڵ.
کریستیان پولیسیچی ئەمریکی لە هاوینی ساڵی
2023 بەرامبەر بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی چێڵسیەوە پەیوەندیکرد بە ئەی سی
میلانەوە و لە ئێستاشدا یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکانی یانە ئیتاڵییەکە.
پێگەی کالچیۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی
بڵاویکردووەتەوە، کارگیڕی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی هەنگاوەکانیان دەستپێکردووە
بەمەبەستی پارێزگری کردن لە یاریزانە ئەمریکییەکەیان.
پێگەکە دوپاتیکردووەتەوە، ئامانجی یانە
ئیتاڵیەکە نوێکردنەوەی گرێبەستی پولیسیچە تا ساڵی 2029 لە کاتێکدا گرێبەستەکەی
ئێستای لە هاوینی ساڵی 2027 کۆتاییدێت.
دەشڵێت هۆکاری ئەو هەنگاوەی بەرپرسانی
میلان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ترسیان لەوە هەیە یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی
گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەو یاریزانە دەستپێبکات تا رازیبکەن بە پەیوەندیکردن بە
یانەکەیانەوە.
رونیشیکردووەتەوە، یانە ئیتاڵیەکە بە
نیازن مووچەی یاریزانەکە بەڕێژەیەکی زۆر بەرزبکەنەوە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی
گرێبەستەکەشێ زیادبکەن بەهۆی ئەوەی یەکێکە لە ئەستێرەکانی یانەکەیان و لەم
وەرزەشدا خاوەنی 12 گۆڵ و نۆ ئەسیستە لە 31 یاریدا و نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیای
لەگەڵیاندا بەدەستهێناوە.
خ . ک