بەرشەلۆنە گرێبەستی لیڤاندۆڤسکی نوێدەکاتەوە

AM:11:55:12/02/2025

204 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە و لیڤاندۆڤسکی نزیکن لە رێککەوتن و یاریزانەکە لە ریزەکانی بلاوگرانا دەمێنێتەوە.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکرد، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی وەرزێکی دیکەش لە بەرشەلۆنە بەردەوام دەبێت و لە ئێستادا هەردوولا نزیکن بگەنە رێککەوتنی کۆتایی بۆ ئەوەی هێرشبەرە پۆڵەندییەکە وەرزی داهاتووش لە بلاوگرانا درێژە بە یاریکردن بدات.

موندۆ راشیگەیاندووە، لیڤاندۆڤسکی بڕیاریداوە وەرزێکی دیکەش لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوە، کە گرێبەستەکەی هاوینی داهاتوو ئارەزوومەندانە دەتوانرێت تاوەکو هاوینی 2026 درێژ بکرێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە بە درێژای گواستنەوەکانی رابردوو باس لەوەکراوە یاریزانەکە لەلایەن سعودیەکانەوە گرنگی پێدەدرێت و چەندین گرێبەستی پێشکەش کراوە تا پەیوەندی بە خولی رۆشەنی ئەو وڵاتەوە بکات.

رۆبێرت هاوینی 2022 پەیوەندی بە ریزەکانی یانە ئیسپانییەکە کرد، لەم وەرزەش لەگەڵ یانەکە لە 33 یاریدا خاوەنی 31 گۆڵ و چوار ئەسیستە.