PM:05:21:30/01/2025
108 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆرتوا
دوپاتیکردەوە ئامانجی ئەوەیە بەشداری مۆندیالی داهاتوو بکات و تەنها کێشەی لەگەڵ
راهێنەری پێشوودا هەبووە.
تیبۆ کۆرتوای گۆڵچی
هەڵبژاردەی بەلجیکا لەدوای مۆندیالی 2022 یاری بۆ هەڵبژاردەی بەلجیکا نەکردووە
بەهۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تێدیسکۆی راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی.
لە نوێترین
پێشهاتدا، کۆرتوا لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەیەکی بەلجیکی دوپاتیکردەوە کە ئامانجی
ئەوەیە بەشداری لە مۆندیالی 2026 بکات لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی کە لە ئەمریکا و
مەکسیک و کەنەدا بەڕێوەدەچێت.
وتیشی، لە ماوەی
رابردوودا زۆرجار بیرم لەوە کردووەتەوە کە چۆن بەشداری مۆندیالی داهاتوو بکەم لە
کاتێکدا یەکیک بووە لە ئامانجە سەرەکییەکانم و لە کۆتاییشدا هەمووان بۆیان دەرکەوت
کە من مافی خۆم بووە بە شێوەیەکی کاتی دوورکەوتوومەتەوە لە یاریکردن بۆ
هەڵبژاردەکەم.
دەشڵێت، کێشەی من
تەنها لەگەل راهێنەری پێشووبوو کە ئەوەش هۆکاری دوورکەوتنەوەم بوو، جگە لەوەش هیچ
کاتێک لە ژووری جلگۆڕین کێشە لە نێوان یاریزانەکاندا روینەداوە و لە ماوەی
داهاتووشدا سەرجەم راستییەکان باسدەکات.
لەسەر ئەگەری
گەڕانەوەی بۆ هەڵبژاردەی بەلجیکا لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا، کۆرتوا دوپاتیکردەوە
کە تا ئێستا نازانێت چی روودەدات و ئەگەر راهێنەر پەیوەندی پێوەبکات بەدڵنیاییەوە
ئامادە دەبێت.
خ . ک