PM:09:36:20/01/2025
208 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلێک دوپاتیکردەوە دەیانەوێت لە لالیگا باشتر بن و گواستنەوەی چیزنیشی بە
گرنگ وەسفکرد.
پێش روبەڕوبوونەوەی بەنفیکا لە چامپیۆنز لیگ، هانسی فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە
رایگەیاند، لە ئێستادا تاکە ئامانجیان بردنەوەی یارییەکەیە و چونکە بردنەوە
نزیکیان دەکاتەوە لە سەرکەوتن بۆ قۆناغی 16 بەشێوەیەکی راستەوخۆ.
سەبارەت بەوە بردنەوەی چامپیۆنز لیگ بۆیان ئاسانترە وەک لە بردنەوەی لالیگا
وتی: بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ یەکێکە لە قورسترین کارەکانی دونیا، ئێستا دۆخی
ئێمە باشە، بەڵام تیپەکانی تریش هەروا، لەم کێبڕکێیە زۆر باشین و بێگومان لە
لالیگاش باشتر دەبین.
فلێک ستایشی ئاستی کۆبارسی کرد و ئەم وەرزەی بە وەرزی درەوشانەوەی
یاریزانەکە ناوبرد، وە نەشیشاردەوە سەرسامە بە ئاستی دی ماریا و ئەستێرە
ئەرجەنتینییەکە یەکێکە لە یاریزانە دڵخوازەکانی.
لەبارەی کاریگەری چیزنیش لە یانەکە وتی: پێم وایە یەکێک بوو لە باشترین یاریزانەکان
کە گرێبەستمان لەگەڵ کرد، نەک تەنها لەبەر ئاستی لە یاریگادا، بەڵکو بۆ ئەو پشتگیرییەی
کە پێشکەشی یاریزانەکانی دیکە دەکات، چێژ لەوە وەردەگرم کە چۆن ئەزموونەکەی لەگەڵ
گەنجاندا باس دەکات.
زەردەشت شەهاب