PM:01:52:20/01/2025
240 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاریس سانجێرمان
کێبرکێی یانە گەورەکان دەکات لە گواستنەوەی چوامینی یاریزانی ریاڵ مەدرید.
ئۆرێل چوامینی
لە یارییەکانی ئەم دواییەدا ڕەخنەی زۆری لەلایەن هاندەرانی ڕیال مەدریدەوە لێ
گیراوە بەهۆی خراپی ئاستی تەکنیکی، ئەمەش وایکرد یانەکە بیر لە ڕۆیشتنی بکاتەوە.
ماڵپەڕی تۆدۆفیشای
ئیسپانی ڕایگەیاندووە، یانەی پاریس سانجێرمان ئاواتەخوازە تواناکانی یاریزانەکە بەدەستبهێنێت،
کە ڕیال مەدرید لە ماوەی داهاتوودا پێشوازی لە ڕۆیشتنی دەکات.
ماڵپەڕەکە
ئاماژەی بەوەشکردووە، بریکاری یاریزانەکە لە دانوستانی بەردەوامدایە لەگەڵ پاریس
سانجێرمان، سەرەڕای ناسەقامگیری پەیوەندی نێوان کارگێری پاریس و ڕیال مەدرید، ئەوەش
بەهۆی گرێبەستی کیلیان مباپێ و کێشەی سوپەرلیگەوە.
سەرچاوەکە دووپاتی کردەوەتەوە کە یانەی ڕیال مەدرید
هیوادارە بە فرۆشتنی ئۆرێل چوامینی لانیکەم 80 ملیۆن یۆرۆ دەست بکەوێت، بەڵام یانە
ئیسپانییەکە دەبێت تا هاوین چاوەڕێ بکات بۆ ئەوەی داهاتووی ئەو یاریزانە فەرەنسییە
بزانێت.
چوامینی لەم وەرزەدا
24 یاری لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لەگەڵ یانەی شاهانە ئەنجامداوە و تەنها گۆڵێکی
تۆمارکردووە.