AM:12:37:19/01/2025
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا ناپۆلی بردنەوەی بەسەر ئەتڵانتا بەدەستهێنا و پێشەنگی بەهێزتر کرد.
لە یارییەکی بەهێزی هەفتەی 21ی خولی ئیتاڵیا، یانەی ناپۆلی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ئەتڵانتا.
تایمی یەکەم بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی ناپۆلی کۆتاییهات، ریتیگی گۆڵەکەی ئەتڵانتای کرد و پۆلیتانۆ و ماکتۆمینای دوو گۆڵەکەیان بۆ ئەتڵانتا تۆمارکرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 55 ئەدیمۆلا لۆکمان ئەنجامەکەی بۆ ئەتڵانتا یەکسانکردەوە و دواتر لە خولەکی 78 رۆمیلۆ لوکاکۆ گۆڵێکی تری بۆ ناپۆلی تۆمارکرد و سەرەنجام یارییەکەیان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ بردەوە.
بەو ئەنجامە، ناپۆلی بە کۆکردنەوەی 50 خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی بەهێزتر کرد، ئەتڵانتاش 43 خاڵی هەیە و لە پلەی سێیەمی ریزبەندیدایە.
خ . ک