بایرن گرێبەستی دوو ئەستێرەی نوێ دەکاتەوە

AM:11:55:18/01/2025

148 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن میونشن نزیکە لە رێککەوتن لەگەڵ هەردوو یاریزانی یانەکەی دەیڤز و موسیالا بەمەبەستی نوێ کردنەوەی گرێبەستەکانیان.

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەیەوێت پارێزگاری لە ئەستێرەکانی یانەکەی بکات و بۆ وەزەکانی داهاتوو بەردەوامبێت لە بەهێزکردنی ریزەکانی.

سکای سپۆرت بڵاویکردووەتەوە پاش چەندین کۆبوونەوە لە نێوان بەڕێوبەری کارەکانی جەمال موسیالا و یانە باڤارییەکە هەردوولا رێککەوتوون لەسەر نوێ کردنەوەی گرێبەستی نێوانیان تاوەکوو هاوینی ساڵی 2029.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە یاریزانەکە بەمەرجی ئەوەی بڕگەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 175 ملیۆن یۆرۆبێت بەم گرێبەستە نوێیە رازی بووە، چونکە ئەگەر لە داهاتوودا تووشی هەر کێشەیەک هاتن ئاسانتر بتوانێت بایرن بەجێبهێڵێت.

لەهەمان کاتدا فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی یانە باڤارییەکە بەهەمان شێوەیە لەگەڵ ئەلفۆنسۆ دەیڤز گەشتوونەتە رێککەوتن و بەم نزیکانە گرێبەستەکەی نێوانیان تاوەکوو حوزەیرانی ساڵی 2029 نوێ دەکەنەوە، و بەمەش خەونی ریاڵ مەدرید بۆ گواستنەوەی ئەستێرە کەنەدییەکە کۆتایی پێدێت.

موسیالا و دەیڤز دوو یاریزانی گرنگی پلانەکانی کۆمپانی راهێنەرن و هەربۆیە یانەکە هەوڵێکی زۆریدا بۆئەوەی گرێبەستەکەیان بۆ ماوەیەکی زیاتر نوێ بکاتەوە.

چ.س