گوندۆگان ئامادەیە سیتی بەجێبهڵێت

AM:09:43:18/01/2025

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گوندۆگان بیرلەوە دەکاتەوە دووبارە مانچستەر سیتی بەجێبهڵێت و گەلاتەسەرای ئارەزووی گواستنەوەی دەکات.

رۆژنامەی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە پاش ئەوەی ئیلکای گوندۆگان وەک یاریزانی جێگرەوە لەلایەن پیپ گواردیۆلاوە بەشداری یارییەکانی مان سیتی دەکات، ئەو یاریزانە دووبارە بیری لە جێهێشتنی یانەکەی کردووەتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە ئەستێرە ئەڵمانییەکە باش دەزانێت بەهۆی هەڵکشانی تەمەنیوە، زۆرقورسە دووبارە بگەرێتەوە پێکهاتەی سەرەکی مان سیتی هەربۆیە دەیەوێت بچێتە یانەیەک کە تێیدا یاریزانێکی گرنگ بێت.

ئەوەی جێگەی سەرنجە گەڵاتەسەرای ئامادەیە لەم زستانەدا ئەستێرە ئەڵمانییەکە بگوازێتەوە و زیاتر لە 15 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەیدا خەرج بکات.

گرێبەستی یاریزانەکە لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە لە هاوینی داهاتوودا کۆتایی پێدێت و ئەگەرمان سیتی لەم مێرکاتۆیەدا دەستبەرداری نەبێت، لە حوزەیرانی داهاتوودا گوندۆگان دەتوانێت بەشێوەیەکی خۆرای یانەکەی بەجێبهڵێت.

ئیلکای گوندۆگان لەگەڵ یانە ئینگلزییەکە بەشداری 331 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 62گۆڵ و 39 ئەسیست تۆماربکات و ئاستێکی تارادەیەک پاش پێشکەش بکات.