PM:11:12:17/01/2025
216 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نەیمار نەیشاردەوە مباپێ
دوای هاتنی مێسی بۆ پاریس هەستی بە ئیرەیی دەکرد و هاوبەشی نەدەکردین.
نەیمار دا سیلڤای بەڕازیلی لە پۆدکاستێکدا کە رۆماریۆی هاونیشتیمانی پێشکەشی
دەکرد وتی: من و مباپێ هەندێک جیاوازی بچووکمان هەبوو، هەروەها ئەو یاریزانێکی سەرەکی بوو بۆ پاریس
وە من پێم دەوت کورە زێڕینەوە.
نەیمار وتیشی: هەمیشە لەگەڵیدا یاریم دەکرد و دەموت یەکێک دەبێت لە
باشترین یاریزانەکان، هەمیشە یارمەتیم دەدا، قسەم لەگەڵ دەکرد، ئەویش دەهاتە
ماڵەکەم و پێکەوە نانی ئێوارەمان دەخوارد.
باسی لەوەکرد، ساڵانێکی
باشیان بەسەر برد، بەڵام دوای هاتنی مێسی، هەستی بە کەمێک ئیرەیی کرد، نەیدەویست
لەگەڵ کەسدا هاوبەشی بکات، دواتریش هەندێک ناکۆکی ڕوویدا و گۆڕانکاری لە ڕەفتارەکانی
ڕوویدا.
نەیمار دوپاتیکردەوە، زۆر
باشە هەندێک کات چاوچنۆکی هەبێت، بەڵام دەبێت بزانیت کە تۆپی پێ یارییەکی تیمییە،
تیپەکەش ناتوانێت بەم شێوەیە کار بکات بۆ بردنەوەی نازناوەکان.
بیلال کاکە