AM:11:20:18/01/2025
380 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بایرن میونشن
و دۆرتمۆند و لیڤەرپوڵ و ئارسناڵ دیازی ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید دەکەنە ئامانج.
ناوی برایم دیازی
ئەستێرەی مەغریبییەکە کە لە ڕیزەکانی ڕیاڵ مەدریددا یاری دەکات، بووەتە جێی سەرنجی
زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا، بەو پێیەی ئێستا ململانێی نێوان دوو یانە گەورەکەی
خولی ئەڵمانی دروست دەکات، جگە لە لیڤەرپوول و ئارسناڵی ئینگلیزی.
سەرەڕای درەوشاوەیی لە هەندێک یاریی لەگەڵ یانەی
شاهانە، بەڵام یاریزانەکە لە ژێر دەستی کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەردا ڕۆڵێکی سەرەکی نییە،
ئەمەش ئەگەر رۆشتنی لە یانەکەیدا زیاترکردووە.
بەپێی راپۆرتێکی
رۆژنامەی سۆمۆس یانەی بایرن میونشن دەیەوێت دیاز بکاتە جێگرەوەی سانی و گرێبەستی
پێشکەش بکات.
سەرچاوەکە
باسی لەوەکردووە لە ئەڵمانیا بایرن بەتەنها نییە و بروسیا دۆرتمۆند خواستی کڕینی
یاریزانەکەی هەیە.
لە
راپۆرتەکەدا هاتووە هەردوو یانەی لیڤەرپوڵ و ئارسناڵیش لە ئینگلتەرا خواستی کڕینی
یاریزانەکەیان هەیە و چونکە پێیان وایە شێوازی یاریکردنی لەگەڵ کەش و هەوای
پریمەرلیگدا تەواو گونجاوە، بەتایبەت لیڤەرپوڵ دەیەوێت لەکاتی رۆشتنی محەمەد سەڵاح
برایم دیاز بکاتە جێگرەوەی.
گرێبەستی دیاز
لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید لە هاوینی ساڵی 2027 کۆتایی پێدێت و تاوەکوو ئێستا خواستی
ریاڵ مەدرید ڕوونیە سەبارەت بە فرۆشتنی یاریزانەکە یاخود مانەوەی.
چ.س