زوبیمێندی دەچێتە ئارسناڵ

PM:01:40:15/01/2025

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ دەیەوێت زوبیمێندی لە یانەی ریاڵ سۆسیداد بگوازێتەوە ریزەکانی بە ئامانجی بەهێزکردنی هێڵی ناوەراست.

مارتن زوبیمێندی ئیسپانی و ئەستێڕە یانەی ریاڵ سۆسیداد بە ئاستە سەرنج راکێشەکەی سەرنجی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپای بۆخۆی راکێشاوە، بەتایبەت ریاڵ مەدرید و مانچستەر سیتی و لە ئێستایشدا ئارسناڵ.

فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە گەنەرز بەشێوەیەکی جدی بیر لە گواستنەوە زوبیمێندی دەکاتەوە و ئارتێتا سەرسامە بە ئاستی ئەو یاریزانە.

گرێبەستی یاریزانەکە لەگەڵ یانەکەی لە حوزەیرانی ساڵی 2027 کۆتایی پێدێت و سۆسیداد بە ئاسانی دەستبەرداری ئەستێرەکەی نابێت.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە ئارسناڵ دەیەوێت لەگەڵ زوبیمێندی ڕێککەوتن ئەنجام بدات و پاشان بڕگەی ئازادکردنی گرێبەستەکەی کە 60 ملیۆن یۆرۆیە بداتە یانە ئیسپانییەکە.

مارتن زوبیمێندی 25 ساڵان تەنها یاری بۆ یانەی ریاڵ سۆسیداد ئەنجامداوە و لەم وەرزەیشدا لەگەڵ یانەکەی بەشداری 22 یاری کردووە و گۆڵێکی تۆمارکردووە و دووگۆڵیشی بۆ هاورێکانی دروست کردووە.



س.چ