سەرۆکی یانەی هیلال باسی گواستنەوەی یامال دەکات

PM:12:00:15/01/2025

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرۆکی یانەی هیلال رایگەیاند گرێبەست کردن لەگەڵ یاماڵ کارێکی قورس دەبێت چونکە نایەوێت یانەکەی بەجێبهڵێت.

ئەنجامدانی سوپەری ئیسپانیا لە وڵاتی سعودییە و ئاستە بەرزەکەی لامین یاماڵ لەو پاڵەوانێتییەدا وای کردووە دەنگۆی گواستنەوەی بۆ یانەی هیلال بڵاوببێتەوە.

لای خۆیەوە سەرۆکی یانەی هیلال لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە گواستنەوەی یاریزانێکی وەک لامین یاماڵ، لەم کاتەدا زۆر قورس دەبێت، چونکە ئەو لاوە و ئامانجی جێهێشتنی یانەکەی نییە.

لەهەمان کاتدا ئەوەشی راگەیاندووە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی یەک ملیار یۆرۆیە و ئەو بڕە پارەیەش زۆرقورسە دابین کردنی.

گرێبەستی ئەستێرە ئیسپانییەکە لەگەڵ بلەوگرانا حوزەیرانی ساڵی 2026 کۆتایی پێدێت و ئامانجی یانەکەی ئەوەیە بەزووترین کات دەستبکەن بە رێککارەکانی نوێ کردنەوەی ماوەکەی.

ئەوەی جێگەی سەرنجە خۆرخی میندێزی بەرێوبەری کارەکانی یاریزانەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لامین دەیەوێت مێژوو لەگەڵ بەرشەلۆنە بنووسێتەوە و هەرگیز بیری لە رۆشتن نەکردووەتەوە.

یاماڵ لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و توانیوێتی لە 23 یاریدا هەشت گۆڵ و 12 ئەسیست تۆماربکات.

چ.س