گواردیۆلا باسی نەبوونی رۆدری دەکات

AM:10:30:15/01/2025

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا ئاماژەی بەوەکرد یاری نەکردنی رۆدری کاریگەری گەورەی لەسەریان دروستکردووە و هۆکاری سەرەکی خراپبوونی ئاستیانە.

پاش یەکسانبوونیان بەرامبەر برینتفۆرد پیپ گواردیۆلا رایگەیاند نائومێدی هەیە، سەرکەوتوو نەبووین لە پاراستنی دوو گۆڵەکەیان، جارێکی دیکە یارییەکەیان یەکلایی نەکردەوە.

پیپ ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سێیەکی کۆتایی یاریگادا کێشەیان هەبوو بۆ بڕیارە دروستەکان، لە ساتەکانی کۆتایی پێهێنانی یارییەکەدا بڕیارەکانیان وەک پێویست نەبوون.

راهێنەرە ئیسپانییەکە لەدرێژەی قسەکانیدا وتی ئێمە لە باشترین ئاستدا نین، ئامادەنەبووەکان زۆرن، نەبوونی رۆدری کاریگەری گەورەی لەسەریان دروستکردووە، بەڵام یاریکردن لە یاریگای برینتفۆرد هەمیشە قورسە، بەداخەوە ئەمڕۆ سەرکەوتوو نەبووین لە بردنەوەی سێ خاڵەکە.

لە کۆتاییدا وتی بەڕاستی نازانم بۆچی تیپەکەم نەیتوانی پێشەنگی خۆی بپارێزێت، بێگومان ئەوە شتێکە کە دەتوانێت ڕووبدات، بەڵام دەبێت کەمێک باشتر شتەکان بەڕێوەببەین و بەزووی کێشەکان چارەسەربکەین.


چ.س