AM:11:13:15/01/2025
56 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆمپانی
رایگەیاند رێزی هەیە بۆ هۆڤنهایم بەڵام ئامانجی ئەوان لە یارییەکەدا تەنها بردنەوەیە.
پێش
ڕووبەرووبونەوەی هۆڤنهایم ڤیتسن کۆمپانی وتی ئاستی یاریزانەکانم گەشەی باشی کردووە
و گۆرێسکا یاری رابردوو نایاب بوو گرنگ ئەوەیە بتوانم سوود لەسەرجەم ئەو یاریزانانە
ببینم کەلەبەردەستمدان.
ئاماژەی
بەوەشکرد جەمال موسیالا هەستی بەکەمێک ئازارکردووە و هەڵسەنگاندنی بۆ ئەنجام
دەدەین و پاشان بڕیار دەدەین یاری بکات یاخود نا.
راهێنەرەکە
سەبارەت بە ئاستی یانەکەی وتی پێویستە ئەو هەڵانەی لە یارییەکانی رابردوو ئەنجاممان
داوە دووبارەی نەکەینەوە و کارلەسەر هەڵەکانمان بکەین.
سەبارەت بە
ئاستی هۆڤنهایم ڤیتسن کۆمپانی ئاماژەی بەوەکرد یەکێکن لە یانە باشەکان و یاریزانی
گەنجیان هەیە و خاوەن راهێنەرێکی باشن، دەبێت بە وریاییەوە مامەڵەیان لەگەڵدا
بکەین.
لە کۆتاییدا ئاماژەی
بەوەکرد ڕێزی هەیە بۆ تیپی بەرامبەر بەڵام ئامانجی ئەوان ڕوونە و تەنها بە سێ خاڵی
یارییەکە رازی دەبن و بیر لە هیچ ئەنجامێکتر ناکەنەوە.
چ.س