سڵۆت: یانەی بەرامبەر بەرگریان دەکرد

AM:09:42:15/01/2025

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سڵۆت رایگەیاند یاریزانانی تیپی بەرامبەر بەشێوەیەکی چڕ بەرگریان دەکرد هەربۆیە نەیان دەتوانی هەلی گۆڵ دروست بکەن.

پاش یەکسانبوونی لیڤەرپوڵ و نۆتینگهام فۆرێست ئارن سڵۆت وتی گۆڵچی تیپی بەرامبەر چەندین تۆپی مەترسیداری گەراندەوە بەرگریکارەکانیشیان زۆر بەباشی یارییان دەکرد.

وتیشی ناتوانم داوای زیاتر لە یاریزانەکانم بکەم، گێمی دووەم زۆر نایاب بوو، هەروەها هیچ تیپێک نییە توانای دروستکردنی هەلی زۆریان هەبێت بەرامبەر بە یانەیەک کە لە ڕووی بەرگرییەوە بەهێز بێت.

راهێنەرە هۆڵەندییەکە ئەوەی ئاشکراکرد نابێت خاڵیتر لەدەست بدەن و ئەرکەکە لەسەر خۆیان قورس بکەن، پێویستە لە یارییەکانی داهاتوو سێ خاڵەکە بەدەستبهێنن.

سڵۆت ستایشی ئاستی یانەی نۆتینگهام فۆرێستی کردوو وتی لەم وەرزەدا ئاستێکی باش پێشکەش دەکەن و یەکێکن لە یانە زۆرباشەکان بەتایبەت لەڕووی شێوازی بەرگریکردنەوە.

لە کۆتاییدا ئەوەی ئاشکراکرد ئامانجەکەیان نەگۆراوە و دەیانەوێت ڕکابەری بکەن لەسەر ئەو پاڵەوانێتیانەی تێیدا بەشدارن.

چ.س