AM:08:54:15/01/2025
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید و پاری سان جێرمان دەیانەوێت لە گواستنەوەی
هاوینەی داهاتوودا ساڤینیۆ لە مان سیتی بگوازنەوە.
رۆژنامەی زەسەن بڵاویکردووەتەوە ئاستە بەرزەکەی ساڤینیۆی
بەرازیلی لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەکەی سەرنجی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپای
بەلای خۆیدا راکێشاوە.
سەرچاوەکە ئەوەی راگەیاندووە ریاڵ مەدرید لە ئیسپانیا و
پاری سان جێرمان لە فەرەنسا لە ئێستاوە چاودێری ئاستی یاریزانەکە دەکەن و ئامادەن
لە گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا گرێبەستی پێشکەش بکەن.
ئەوەی جێگەی سەرنجە قورسە بەرپرسانی مانچستەر سیتی بە
ئاسانی دەستبەرداری یاریزانەکەبن، چونکە لەم وەرزەدا یەکێکە لە یاریزانە گرنگەکانی
پلانەکانی پیپ گواردیۆلای راهێنەر.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە تاوەکوو ئێستا خواستی
یاریزانەکە ڕووننیە کە دەیەوێت بمێنێتەوە یاخود بە گرێبەستی یەکێک لەو دوو یانەیە
رازی دەبێت.
گرێبەستی ئەستێرە بەرازیلییەکە لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە
لە حوزەیرانی ساڵی 2029 کۆتایی پێدێت و بەبێ گەرانەوە بۆ یانەکەی ناتوانێت گفتوگۆ
لەگەڵ هیچ یانەیەکدا ئەنجام بدات.
چ.س