PM:03:28:13/01/2025
168 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سبەینێ لە خولی
ئینگلتەرا مان سیتی و لیڤەرپوڵ بەجیا یارییان هەیە و لە ئیتاڵیاش یۆڤانتۆس و
ئەتڵانتا یاری لوتکە دەکەن.
یارییەکانی خولە
ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامییان هەیە و سبەینێ لە هەفتەی 21ی خولی ئینگلتەرا و
لە کاتژمێر 10 و 30 خولەکی شەودا، یانەی مانچستەر سیتی لەدەرەوەی یاریگای خۆی
دەبێتە میوانی یانەی برێنتفۆرد، چێڵسیش رووبەڕووی بۆرنمۆس دەبێتەوە.
مان سیتی کە لە
ئێستادا بە کۆکردنەوەی 34 خاڵ لە پلەی شەشەمی ریزبەندیدایە دەیەوێت بە بردنەوەی
ئەو یارییە چەند پلەیەک بچێتە پێشەوە و چاوەڕێی شکستی یانەکانی پێش خۆی دەکات.
دواتریش لە کاتژمێر 11، یاەی لیڤەرپوڵی پێشەنگی
ریزبەندی لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی نۆتینگهام فۆرست.
لیڤەرپوڵ 46 خاڵی
هەیە و لە پێشەنگی ریزبەندیدایە بە جیاوازی شەش خاڵ لەگەڵ نۆتینگهامی سێیەم،
هەردوو یانەکەش ئامانجیان ئەوەیە ئەو سێ خاڵ بەدەستبهێنن تا پێگەی خۆیان بەهێزتر
بکەن.
هەر سبەینێ بەڵام
لە یارییە دواخراوەکانی خولی ئیتاڵیا و لە کاتژمێر هەشت و 30 خولەکدا، یانەی ئەی
سی میلانی هەشتەمی ریزبەندی لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی کۆمۆ، دواتریش
یۆڤانتۆس و ئەتڵانتا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
لە هەفتەی 17ی خولی
ئەڵمانیاش، یانەی بروسیا دۆرتمۆند رووبەڕووی هۆڵشتاین دەبێتەوە، بایەر لیڤەرکوزن
لە یاریگای خۆیدا میوانداری ماینز دەکات.
خ . ک