نوێترین زانیاری لەسەر داهاتووی سەڵاح

AM:09:43:14/01/2025

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەڵاح هەنگاوێک لە یانە سعودییەکان نزیکتر دەبێتەوە و ئەگەر زۆرە کۆتا شەش مانگی لە لیڤەرپوڵ بەسەرببات.

لە ئێستادا ناوەڕاستی مێرکاتۆی زستانە و هێشتا هیچ ئاماژەیەکی روون دەرنەکەوتووە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی محەمەد سەڵاح لەگەڵ یانەکەی، لە کاتێکدا لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بەشێوەیەکی فەرمی کۆتایی پێدێت.

ئەستێرە میسرییەکە لە کۆتا شەش مانگی گرێبەستەکەیەتی لەگەڵ رێدز و لێدوانی چەند هەفتەی پێش ئێستای یاریزانەکە کەباسی لەوەدەکرد هیچ بەرەوپێشچوونێک نییە بۆ نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی، ئەگەری رۆشتنی زیاترکردووە.

لە نوێترین پێشهاتدا کە پێگەی ترانسفێر مارکت بە پشتبەستن بە سەرچاوە عەرەبیەکان بڵاویکردووەتەوە، محەمە سەڵاح رازیی بووە بە پەیوەندیکردنی بە خولی سعودیەوه بکات لە کۆتایی ئەم وەرزەدا.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە سەڵاح لە چاوەڕوانی ئەوەدایە کام یانەی ئەو وڵاتە هەڵبژێری بۆ یاریکردن.

ئەوەی جێگەی سەرنجە هاوینی رابردوو سەڵاح دەویست بچێتە سعودیە، بەڵام سڵۆتی راهێنەری لیڤەرپوڵ توانی رازی بکات بە مانەوە و ئەم وەرزەش ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات.