ئیلۆن ماسک لیڤەرپول دەکڕێتەوە؟

PM:10:20:07/01/2025

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

باوکی ئیلۆن مەسک خواستی کڕینی یانەی لیڤەرپولی لەلایەن کوڕەکەیەوە پشتڕاستکردەوە.

لە چه‌ند رۆژی رابردوو هه‌واڵی كرینی یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگیزی له‌لایه‌ن سەرمایەداری به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی ئیلۆن مه‌سک بڵاوكرایه‌وه‌، لە ئێستاشدا ڕاستی و درووستی هەواڵەکە لەلایەن باوکی مەسک پشتڕاستکرایەوە.

هه‌ینی رابردوو رۆژنامەی ویکند سپۆرتی بەریتانی بڵاویکردبووەوە، ئیلۆن مه‌سک بڕیاریداوه‌ یانەی لیڤەرپوول بكڕێت، ئه‌م هه‌واڵه‌ش وه‌ک بۆمب له‌ میدیاكان ده‌نگیدایه‌وه‌، لە ئێستادا باوکی ملیاردێرەکە هەواڵەکەی پشتڕاستکردوەتەوە.

ئێرۆل مەسک، باوكی خاوەنی تێسلا و ژمارەیەک کۆمپانیای گەورەی دیکەی ئەمریکی بە رادیۆی تایمزی بەریتانی راگەیاندووە، مەسک نیازی کڕینی یانە ئینگلیزییەکەی هەیە و دەیەوێت کارەکانیشی لە بەریتانیا فراوانتر بکات.

باوکی مەسک، جەختی لەسەر ئەوەکردەوە هێشتا هیچ شتێکی فەرمی نییە بەڵام کوڕەکەی دەیەوێت لیڤەر بکڕێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەیە شەش ملیار یۆرۆ تەرخان بکات.

وتیشی: ئیلیۆن شاری لیڤەرپوولی خۆشدەوێت و داپیرەی لەو شارە لەدایکبووە، بەختەوەرین کە بەشێکی ژیانمان لە لیڤەرپوول بووە، ئێستاش بەشێکی دۆست و ناسیارەکانمان لەو شارە دەژین.