PM:06:14:08/01/2025
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دیشامپ رایگەیاند
دوای مۆندیالی 2026 واز لە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا دەهێنێت.
دیدیە دیشامپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی تی ئێف وەنی فەرەنسی
وتی: من لە ساڵی 2012ـەوە لەگەڵ فەرەنسام و تا ساڵی 2026 دەمێنمەوە بۆ ئەوەی
بەشداری مۆندیالی داهاتوو بکەم.
دوپاتیشیکردەوە، بۆ ئەو بابەتەکە روونبووەتەوە مۆندیالی
2026 ئەنجام هەرچۆنێکبێت بابەتەکە کۆتایی هاتووە و لەگەڵ کەڵەشێرەکان بەردەوام
نابم و دەبێتە خاڵی کۆتایی.
دیشامپ دەشڵێت: هیچ کەس نایەوێت کۆتایی بە شتێکی باش بهێنێت، بەڵام دەبێت بزانیت کەی
وازدەهێنێت، 14 ساڵ لە ستافی تەکنیکی فەرەنسادا ماوەیەکی زۆرە و پێموایە کاتی وازهێنانە.
باسی لەوەشکرد،
رەنگە لەدوای فەرەنسا کاروانی وەرزشی لەگەڵ شوێنێکی دیکە هەبێت بەڵام نازانێت
لەگەڵ چی شوێنێکە، بەڵام بە دڵنیاییەوە ژیانێکی وەرزشی باش دەبێت.
بیلال کاکە