سانتۆس: پەیوەندیم لەگەڵ رۆناڵدۆ ماوە

PM:07:48:08/01/2025

160 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سانتۆس روونیکردەوە پەیوەندی لەگەڵ رۆناڵدۆ ماوە و هەڵبژاردەی پورتوگالیش ئارەزووی بەدەستهێنانی هەموو پاڵەوانێتییەک دەکات.

فێرناندۆ سانتۆسی پورتوگالی ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی پورتوگال لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵێکی میسری دووپاتیکردەوە، وڵاتەکەی ئارەزووی بردنەوەی هەموو پاڵەوانێتییەکان دەکات و شانازییەکیش بوو بۆی کە نوێنەرایەتییان بکات وەک راهێنەر.

وتیشی: هەڵبژاردەی پورتوگال لەگەڵ من یان بەبێ من زۆر نایاب و سەرنجڕاکێشە، بەو پێیەی یاریزانە دیارەکان لەخۆدەگرێت و زۆر حەزی لە بردنەوەی نازناوەکانە دڵنیاشبووم کە یۆرۆی 2016 بەدەستدەهێنێت.

دەشڵێت: کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاریزانێکی گەورەیە و لە ساڵی 2004ـەوە پەیوەندییەکی باشم لەگەڵیدا هەبووە، پێش ئەوەی ڕاهێنان بە هەڵبژاردەی نیشتمانی بکەم.

روونیشیکردەوە، دانیشتنی ڕۆناڵدۆ لەسەر کورسی یەدەگ لە مۆندیالی 2022 دیدێکی هونەری بوو و کریستیانۆش ڕێزی لێگرت، سەرەڕای بارودۆخەکەش تا ئێستاش پەیوەندییان هەیە.

جەختیشیکردەوە، رۆناڵدۆ یاریزانێکە ڕێنماییەکانی ڕاهێنەر بە باشی جێبەجێ دەکات و خاوەنی تایبەتمەندی جیاوازە، رووکردنە نەسڕی سعودی بڕیارێکی سەرسوڕهێنەر بوو بەڵام لە ئێستادا نەسڕ هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ تیپێکی ئەوروپی.
بیلال کاکە