PM:07:18:08/01/2025
204 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەنچیلۆتی
روونیکردەوە یارییەکەیان بەرامبەر مایۆرکا سەخت دەبێت بەڵام بەباشی خۆیان
ئامادەکردووە.
پێش رووبەڕووبوونەوەی
ریاڵ مەدرید بەرامبەر ریاڵ مایۆرکا کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری لۆسبلانکۆس
رایگەیاند، ئەوان ڕکابەرەکەیان باش دەناسن و رکابەرەکەشیان
ئەوان باش دەناسێت، یارییەکە زۆر سەخت دەبێت بەو پێیەی مایۆرکا تایبەتمەندی باشیان
هەیە.
باسی لەوەشکرد، ئەوان بە هەموو شێوەیەک پشتگیری ڤینیسیۆس
دەکەن وە لە هەموو روویەکەوە دڵخۆشن بە هەبوونی، گوێبیستی ئەوە دەبن کە لە
یاریگادا چی روودەدات بۆیە دەڵێن ڤینی کەسایەتییەکی قورسی هەیە و سزاکەی هەڵەیە.
وتیشی: بردنەوەی
ئەو نازناوە وادەکات تیپەکە سەرنجی زیاتربێت، زۆر باش مامەڵەمان لەگەڵ ئەو ماوەیەدا
کردووە و دەمانەوێت ساڵی 2025 بە باشی دەستپێبکەین.
دەشڵێت: تیپەکە باشترە، بەڵام هەموو یارییەک کێشە و سەختی خۆی هەیە من ئارامم
چونکە تیپەکە زۆر بە باشی خۆی ئامادە دەکات، ئالاباش نزیکە لە گەڕانەوە.
بیلال کاکە