PM:08:45:07/01/2025
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاش دابڕانی بۆ ماوەیەکی
زۆر ئالابا بانگێشتی پێکهاتەی ریاڵ مەدرید کرایەوە بۆ جامی سوپەری ئیسپانیا.
وا بڕیار لە رۆژی
پێنجشەممە یانەی ریاڵ مەدرید لە قۆناغی پێش کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا روبەڕووی مایۆرکا
ببێتەوە، بۆ ئەو یارییەش داڤید ئالابا
گەڕاوەتەوە بۆ ریزەکانی یانەکە دوای دابڕانی لە یاریکردن بۆ زیاتر لە ساڵێک کاتێک
مانگی دیسەمبەری ساڵی 2023 بە سەختی پێکرا.
گەڕانەوەی ئالابا بژاردەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی
زیاتردەکات بۆ هێڵی بەرگری کە ماوەیەکە بەهۆی زۆری پێکانەکانی یانەکەوە دووچاری
قەیران بوەتەوە، بەڵام
هێشتا مێرەنگی تواناکانی کارڤاخاڵ و میلیتاوی بۆ نەگەڕاوەتەوە کە ماوەیەکی زۆرە
پێکانیان هەیە.
جێی باسە، ریاڵ مەدرید پەلەی
نەکرد لە گەڕانەوەی ئالابا و بڕیاریدا یاریزانەکە بانگێشتی پێکهاتەکەی نەکات تا بە
تەواوی لە پێکانەکەی چاکدەبێتەوە، لە ئێستاشدا گەشتی سعودییەی کردووە و ئەگەری
هەیە پاش زیاتر لە ساڵێک دووبارە بەرگری لە گۆڵەکەی مێرەنگی بکاتەوە.