میلان راشفۆردی دەوێت

PM:01:44:07/01/2025

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

داهاتووی راشفۆرد بە نادیاری ماوەتەوە و میلانیش دەیەوێت بۆ شەش مانگ بیگوازێتەوە.

پێگەی کالچیۆ مێرکاتۆی ئاشكرایکردووە، لە ئێستادا داهاتووی مارکۆس راشفۆردی ئینگلیزی لەگەڵ یانەی مانجستەر یونایتد بە نادیاری ماوەتەوە و بەردەوامیش لە یارییەکانی یانەکەی بێبەش دەبێت.

پێگەکە رایگەیاندووە، راشفۆرد بە هیچ شێوەیەک لە پلانەکانی ئەمۆریمی راهێنەری شەیتانە سوورەکاندا نەماوە ئەوەش لە چەند یاری رابردوودا بە تەواوی هەستی پێکراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، هێرشبەرە ئینگلیزیەکە کێشەی لە ژووری جلگۆڕین دروستکردووە و بە هیچ شێوەیەک نایەوێت لەسەر کورسی یەدەگ دابنرێت و سوورە لەسەر ئەوەی سەرەکی بێت.

رونیشیکردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە ئەو یاریزانە بگوازنەوە یانەکەیان بەڵام بە شێوازی خواستن تا کۆتایی ئەم وەرزە.

دەشڵێت، ئەو یاریزانە خۆی حەز دەکات پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بکات و لە رێگەی بەڕێوەبەری کارەکانیەوە کە براکەیەتی پێشکەشی ئەو یانەیە کراوە بەڵام یانە کەتەلۆنیەکە تا ئەم ساتە وەڵامیان نەداونەتەوە.

خ . ک