PM:01:07:07/01/2025
80 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارتێتا رایگەیاند تاوەکوو کۆتایی هاتنی پاڵەوانێتییەکان
بەردەوام دەبن لە هەوڵدان و هەرگیز خۆیان بەدەستەوە نادەن.
میکێل ئارتێتای راهێنەری ئارسناڵ پێش رووبەرووبونەوەی
نیوکاسڵ وتی کای هاڤرێتز باشە و بەڵام هێشتا بەتەواوەتی یەکلانەبووەتەوە بەشداری یارییەکە
دەکات یاخوود نا.
وتیشی بەردەوام دەبین لە رکابەریکردن لەسەر سەرجەم ئەو
پاڵەوانێتییانەی تێیدا بەشدارین و هەرگیز بێ هیوانابین لە بردنەوەیان.
لەدرێژەی قسەکانیدا راهێنەرە ئیسپانییەکە ئاماژەی
بەوەکرد ئیساکی هێرشبەری نیوکاسڵ لەم وەرزەدا یەکێکە لە باشترین گۆڵکارەکانی خولی
ئینگلتەرا و ئامارەکانی ئەو راستییەیان سەلماندووە.
میکێل ئارتێتا ئەوەی ئاشکراکرد راستە خشتەی یارییەکان
زۆر چرە و بەردەوام یاری ئەنجام دەدەین، بەڵام پێویستە کاری زیاتر ئەنجام بدەین
چونکە پاڵەوانێتییەکان دوورودرێژن.
لە کۆتاییدا راهێنەرەکەی گەنەرز وتیشی پێکان بەشێکە لە تۆپی پێ و دەبێت
خۆمانی لەگەڵدا رابهێنین و بەردەوامبین لە بردنەوەی یارییەکان.