PM:08:11:06/01/2025
468 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ
مەدرید رەتیکردووەتەوە ڤاندایک بگوازێتەوە و ئەو یاریزانە لە پلانەکانی یانەکەدا
نییە.
راپۆرتە
رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی رەتیكردووەتەوە گرێبەست
لەگەڵ ڤێرجیل ڤان دایک ئەستێرەی هۆڵەندی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی واژۆ بكات.
گرێبەستی
ئەستێرە هۆڵەندییەکە لەگەڵ لیڤەرپوڵ لە هاوینی ئەمساڵدا کۆتایی پێدێت و ئێستا
یاریزانەكە ئازادە و دەتوانێت بە بێ گەڕانەوە بۆ یانەکەی بڕیاری پەیوەندی بە
یانەیەكی دیكەوە بدات.
بە
گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی رێلیڤۆی ئیسپانی، بەڕێوەبەری كارەكانی ڤان دایک
یاریزانەكەی پێشكەشی یانەی ریاڵ مەدرید كردووە و پێشنیارییان كردووە لە هاوینی
ئەمساڵدا گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بكەن.
سەرچاوەکە
ئاماژە بەوەکردووە، کارگێری مێرێنگی رەتیانکردووەتەوە گرێبەست لەگەڵ یاریزانەکەدا واژۆ
بكەن ئەو یاریزانە لە پلانەكانی ئەو یانەیەدا نییە.
ریاڵ
مەدرید لەم وەرزەدا بەهۆی زۆری پێكانی یاریزانەكانی هێڵی بەرگری دەناڵێنێت و هەریەکە
لە میلیتاو، دەیڤد ئالابا و دانی كارڤاخال پێكانیان هەیە هەربۆیە پێشبینی دەکرێت
وەرزی داهاتوو یانەکە زۆرترین گۆرانکاری لە پێگەی بەرگریدا ئەنجام بدات.
ئەستێرە
هۆڵەندییەکە لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە بەشداری 295 یاریی كردووە و توانیویەتی 25 گۆڵ
تۆماربکات و 13 گۆڵیش درووست بكات.