نێدڤید لە سعودیەوە دەگەڕێتەوە

PM:11:30:07/01/2025

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نێدڤید لە سعودیەوە دەگەڕێتەوە بۆ نیو جیهانی تۆپی پێ و دەبێتە بەڕێوبەری وەرزشی یانەی شەباب.

دوای کۆتاییهاتنی ژیانی وەک یاریزانێکی تۆپی پێی پاڤێڵ نێدڤد چووە ناو گۆڕەپانی کارگێڕی لەم وەرزشەدا، هەر بە زوویش توانی لێهاتوویی و تواناکانی خۆی لە یانەی یۆڤانتۆس نیشان بدات، بەڵام پاش حەوت ساڵ ئەو یانەیەی بەجێهێشت و لە ئێستاشدا بێ کارە.

نێدڤید ساڵی 2022 ئەم یانەیەی جێهێشت و لەو کاتەوە تا ئێستا لە هیچ یانەیەکی تر و تیپێکی تردا کاری نەکردووە، بەڵام ئێستا تۆپی پێی سعودیە نزیکە لەوەی دووبارە ئەم کەسایەتییەی تۆپی پێ بگەڕێنێتەوە بۆ ناو وەرزشەکە و لەگەڵ بەڕێوبەرانی یانەی شەباب دانوستانی کردووە.

پاش دەنگۆکان فابریزیۆ ڕۆمانۆش ئەم هەواڵەی پشتڕاستکردەوە و باسی لەوەکرد، ئەستێرەکەی پێشووی تۆپی پێی چیک لە چەند رۆژی داهاتوودا روو دەکاتە سعودییە و گرێبەست لەگەڵ یانەی شەباب وەک بەڕێوبەری وەرزشی.