PM:11:51:07/01/2025
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەنتۆنی دەیەوێت بەشێوەیەکی خواست ریزەکانی مان یونایتد
جێبهێڵێت و ئۆڵۆمپیاکۆسیش ئامادەیە بیگوازێتەوە.
لەدوای هاتنی بۆ یانەی مانچستەر یونایتد، ئەنتۆنی نەیتوانیوە
لە ئاست چاوەڕوانییەکاندا بێت و بەهۆی ئاستە خراپەکەیەوە ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆر بووەتەوە،
لەم وەرزەشدا تەنانەت لە یەک یاری خولی ئینگلتەرا بەشێوەی سەرەکی بەشداری نەکردووە.
هەرچەندە
لەگەڵ هاتنی روبن ئەمۆریم لە چەند هەفتەی ڕابردوودا چەند یارییەکی وەک یاریزانی یەدەگ
ئەنجامداوە، بەڵام ئەم کڕینە 100 ملیۆن یۆرۆیەی یونایتد زۆر دوورە لەو ئاستەی
هاندەرانی یانەکە چاوەڕێی دەکەن.
پێشتر باس لەوە دەکرا کە چەند یانەیەکی ئەوروپی
چاودێری دۆخی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە دەکەن، جونیۆر پێدرۆسۆی بەڕێوبەری کارەکانیشی
بە تۆڕی، گیڤمی سپۆرتی ڕاگەیاندبوو، ئەنتۆنی ئامادەیە بەشێوەیەکی خواست یانەکە
جێبهێڵیت.
ئێستاش ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ باسی لەوەکردووە، ئۆڵۆمپیاکۆس
دەبێتە شوێنی ئەگەری ئەنتۆنی بۆ نیوەی دووەمی ئەم وەرزە، یانەکە لە ئێستادا پێشەنگی
ڕیزبەندی خولی یۆنانیە، بەڵام دەیانەوێت تیپەکەیان بۆ نیوەی دووەمی وەرز بەهێز بکەن
و هیوادارن بە گواستنەوەی ئەنتۆنی بتوانن ئاستیان بەرەوپێشتر ببەن.