PM:05:52:04/01/2025
548 جار خوێندراوەتەوە
+
-
- بەفەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا داواکەی بەرشەلۆنەی بۆ
تۆمارکردنی ناوی ئۆلمۆ و ڤیکتۆر رەتکردەوە.
یەکێتی تۆپی
پێی ئیسپانیا و رابیتەی لالیگا لە راگەیاندرواێکی فەرمیدا داواکارییەکی یانەی
بەرشەلۆنەیان رەتکردەوە بە تۆمارکردنی دوویاریزانیان.
ئاماژەیان
بەوەکردووە پاش پاش داواکاری یانەی بەرشەلۆنە سەبارەت بە ناو تۆمارکردنی دانی
ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆر و کۆبوونەوە سەبارەت بەم بابەتە بڕیارماندا بە رەتکردنەوەی ئەم
داوایەی یانەکە و ئەو دوو یاریزانە ناتوانن لە نیوەی دووەمی لالیگا بەشداری
یارییەکانی یانەکەیان بکەن.
لە
راگەیاندرواوەکەدا هاتووە لەسەر بنەمای لێکدانەوەی مادەکانی 130و 141 ی پەیڕەوی
گشتی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، کە ڕێگری لە هەر یاریزانێک دەکات کە مۆڵەتەکەی تەواوبووبێت
لە یانەکەیدا بەردەوامبێت ئەم بڕیارەیان داوە.
ئەوەی جێگەی
سەرنجە تاوەکوو ئێستا بلەوگرانا لەلایەن دادگای بازرگانی و دادگای یەکەم و رابیتەی
لالیگا و یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا داوای ناوتۆمارکردنی ئەو دوو یاریزانەی
رەتکراوەتەوە.
لەهەمان کاتدا
بەرپرسانی بارسا تەنها دوو شوێن ماوە پەنای بۆببەن ئەوانیش ئەنجومەنی باڵای وەرزشی
و دادگای ئیسپانیایە.
لەئەگەری ناو
تۆمارنەکردنی ئۆلمۆ و پاو ڤیکتۆر ئەوا دەبنە یاریزانێکی ئازاد و دەتوانن لەم
مانگەدا بەویستی خۆیان گفتوگۆ لەگەڵ هەر یانەکەدا بکەن کە دەیانەوێت.