گواردیۆلا: ئاستی خۆمانم بەدڵ نەبوو

AM:12:00:05/01/2025

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا رایگەیاند ئاستی خۆیانی بەرامبەر وێستهام بەدڵ نەبووە بەڵام خاڵی بەهێزی دیاریکردووە.

پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی دوای بردنەوەیان لە ویستهام یونایتد رایگەیاند، بێگومان دڵخۆشە بە بردنەوەکە، بەڵام هێشتا بە هۆکاری جیاواز وەک یەک نین، بەڵام ئەنجامەکان یارمەتیدەریان دەبن.

باسی لەوەشکرد، بەختیان باشبوو بە تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم، بەڵام دەبێت هەموو شتێک خێراتر بکەن، لەگەڵ ئەوەشدا بە تەواوی ئاستی خۆیانی بەدڵ نەبوو، چونکە تا ئێستا وەک پێشتر نین.

ئاماژەی بەوەشکرد، وێستهام یانەیەکە بە شێوەیکی چڕ و پڕ یاری دەکات و توشی کێشە بوونەوە بەرامبەریان، لەگەڵ تۆپیشدا رووبەرووی ئاستەنگ بوونەوە بەڵام دەتوانن خاڵی بەهێز لەو یارییەوە دیاریبکەن.

وتیشی: زۆر دڵخۆشبووم بە ئاستی ساڤینیۆ و زۆر یارمەتیدەرمانە و توانی دوو ئەسیست تۆماربکات بەڵام لە بەشێک لە پێگەکان لاوازە، بەڵام زۆر شت هەیە بۆ باشتربوون و شایەنی یاریکردنە لە پێکهاتەی سەرەکی.
بیلال کاکە