خولی ئیتاڵیا.. ناپۆلی شکستی بە فیۆرێنتینا هێنا و بە کاتی چووە پێشەنگ

PM:10:07:04/01/2025

68 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ناپۆلی بە تۆمـارکردنی سێ گۆڵی بێوەڵام شکستی بە فیۆرێنتینا هێنا و بە کای چووە پێشەنگی ریزبەندی.

لە یارییەکی هەفتەی 19ـی خولی ئیتاڵیا، یانەی ناپۆلی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی فیۆرێنتینا.

تایمی یەکەم، یانەکەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی باشتر دەرکەوت و لە خولەکی29 لە رێگەی گۆڵێکی دەیڤید نۆریس پێشکەوتن.

لە تایمی دووەمدا، لوکاکۆ لە خولەکی 54 گۆڵی دووەم و دڵنیای بە لێدانی سزا تۆمارکرد و لە خولەکی 68ـیش ماکتۆمینای واژۆی لەسەر سێیەم گۆڵ کرد.

سەرەنجام یاریەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە سودی ناپۆلی کۆتایی هات، بەم ئەنجامە ناپۆلی بە کۆکردنەوە 44 خاڵ بە شێوەیەکی کاتی چووە پێشەنگی ریزبەندی و فیۆرێنتینا بە 32 خاڵ دابەزیی بۆ پلەی دووەم.
بیلال کاکە