ئارتێتا: رکابەری بۆ بەدەستهێنانی پریمەر لیگ زۆرە

AM:10:53:02/01/2025

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارتێتا پێیوایە رکابەری بۆ بەدەستهێنانی پریمەر لیگ زۆرە و نازناوەکە لەدەستی ئەواندا نییە.

دوای بردنەوەی ئارسناڵ لە برێنتفۆرد، میکێل ئارتێتای راهێنەری گەنەرز رایگەیاند، سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەستهێنا، بەڕاستی برێنتفۆردیش تیپێکی باشن، مەشق و ڕاهێنانێکی زۆر باشیان ئەنجامداوە و لە یاریگای خۆیاندا ناوازە بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک لە سەرەتای یارییەکەدا بە گۆڵێک لە دواوە دەبیت، زۆر قورس دەبێت، بەڵام تیپەکە سەبریان مایەوە، ناچار بوون دۆخەکە بەڕێوەببەن.

دەشڵێت: ئێمە بەڕاستی بە باشی دەستمان پێکرد وە سوودمان لەوە وەرگرت و زۆر یەکلاکەرەوە بووین لە ناوچەی سزا ڕەنگە ناچار بووبین کەمێک پاشەکشە بکەین، بەڵام بە باشی دەستمان پێکرد.

سەبارەت بە کێبڕکێی نازناوەکەش وتی: تەنها دەتوانین یاری داهاتوومان ببەینەوە و بزانین چی ڕوودەدات، مەسەلەکە لە دەستی ئێمەدا نییە، رکابەری لە نێوان تیپەکان زۆرە.
بیلال کاکە