ئینزاگی: یاریکردن بەرامبەر کالیاری ئاسان نییە

AM:09:07:29/12/2024

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینزاگی رایگەیاند یاریکردن بەرامبەر کالیاری ئاسان نییە و دەستخۆشی لە یاریزانەکان کردووە بەرامبەر ئەو ئاستەی پێشکەشیان کرد.

سیمیۆنی ئینزاگی راهێنەری ئینتەر میلان دوای بردنەوەیان لە کالیاری رایگەیاند، لە کۆتایی تایمی یەکەمدا دەستخۆشیی لە تیپەکە کرد بۆ ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی کرد، چونکە زانییان کە دەبێت بەرەو پێشەوە بچن بەرامبەر تیپێکی ئیرادەدار وەک کالیاری.

ئینزاگی وتی: ئاسان نییە بچیتە یاریگای کالیاری و بەم شێوەیە یاری بکەیت، لە هەمان کاتدا هەندێک هەڵەمان هەبوو، هەروەها هەندێک هەلی ئاسانمان گۆڵ نەکرد.

باسی لەوەشکرد، ناچاربوون وەک تیپێکی یەکگرتوو یاری بکەن، هەروەها بەڕاستی ویستیان یارییەکە ببەینەوە و لە ڕاستیدا ئەوەیان بەدەستهێنا بە پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز.

ئینزاگی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵ واتە 2024، بە بیستەمین نازناوی سکودیتۆ بۆ ئەوان کۆتایی هات، کە بەردەوام دەبێت لە یەکخستنیان لەگەڵ هەواداران و بەرپرسانی یانەکە.

بیلال کاکە