دی لاورێنتیس: بەهۆی کۆنتییەوە بە هەڵەی خۆم زانی

PM:11:36:24/12/2024

272 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دی لاورێنتیس دوپاتیکردەوە هەڵەی کردووە و بەهۆی کۆنتیەوە بە هەڵەکانی خۆی زانیووە.

ئاورێلیۆ دی لاورێنتیسی سەرۆکی یانەی ناپۆلی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕادیۆی سی ئاڕ سی ئەنجامدا و تێیدا باسی بارودۆخی یانەکە کرد و چەند بابەتێکیشی بۆ یەکەمجار وروژاند.

لە سەرەتای قسەکانیدا وتی: پێش هەموو شتێک کریسمس پیرۆز بێت لە هەمووان، ساڵ دابەش دەکەین بەسەر شەش مانگی یەکەم و شەش مانگی دووەم کە خەریکە کۆتایی دێت، دوای 14 ساڵ یانەکە پێویستی بە هەندێک گۆڕانکاری بوو، هەندێک هەڵەم کرد، من بەرپرسیارێتی تەواو لە ئەستۆ بگرم، نامەوێت کەسی تر تاوانبار بکەم چونکە لیستەکە زۆر درێژ دەبێت.

سەبارەت بە کۆنتیش باسی لەوەکرد، لە نیوەی ساڵەکەدا ئاشنای بووە و هیوای باشترینەکان بۆ خۆی و خێزانەکەی دەخوازێت، ئەو راهێنەرە یاریمەتیداوە تا بزانێت یانەکە پێویستی بە بنیاد نانەوە هەیە، هێشتا بەشێک لەو یاریزانانەیان ماوە کە پێکەوە بوونە پاڵەوانی خولی ئیتاڵیا و لەگەڵ یاریزانە نوێیەکان پێکهاتەیەکی باشیان درووست کردووە.

سەبارەت بە ئەکادیمیای یانەکەش رایگەیاند، سوپاسی هەموویان دەکات و ئەو یاریزانانە وەک کوڕی خۆی وان و پێویستیان بەوەیە رێنماری بکرێن، هیوا دەخوازن بەو جۆرە بەردەوام بن.